ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید داهاتووی ناچۆ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە گرێبەستی ناچۆ فێرناندێز بەگریکاری یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی بڵاویکردووە، بە هۆی ئەو ئاستە باشەی ئەم وەرزەی، کارگێری شایانەکان ئامادەن گرێبەستی بەرگریکارە 31 ساڵانەکەی یانەکەیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکاتەوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی لەسەر ئەم بابەتە نەبێت و لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی رازی بێت.

ناچۆ لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش هیچ باسێکی لەسەر مانەوە یاخود جێهێشتنی یانەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button