یاریگا–
مانچێستەر سیتی ئەم وەرزە دوای رکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ لیڤەرپول، دواجار توانیان بە جیاوازی یەک خاڵ نازناوەکە بەدەست بێنن.
ناسناوەکەی ئەم وەرزەی ستیزن بە راهێنەرایەتی راهێنەرە ئیسپانیەکە کاردانەوەی زۆری لەسەر بووە و چەندین کاریکاتێری لەسەر دروست کراون و نوێترین کاریکاتێریش ئاماژەی بە گۆڕینی ناوی Premier League بۆ Pep League دەکات.
گواردیۆلا دوای سێرئالێکس فێرگسۆن بووە دووەم راهێنەر لە مێژووی پرێمەرلیگ دوو ساڵ لەسەر یەک ناسناوەکە بەدەست بێنێت.