ئیسپانیا

سوارێز: ئێستا كاتی تۆڵە كردنەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە ئێستا كاتی تۆڵە كردنەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمی لالیگا سوارێز ووتی: هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەك بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تایبەتە ، چونكە ئەوە جۆرە یاریەكە هەموو كەسێك ئاواتە خوازە بەشداری تێدا بكات و تواناكانی خۆی پیشان بدات.

هەروەها ووتیشی: ئێمە چانسی ئەوەمان هەیە تۆڵە بكەینەوە لەوەی لە یاری یەكەم ڕوویدا و پێگەی خۆمان لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر بكەین.

گۆڵكارەكەی ڕۆخی بلانكۆس ووتیشی: زۆر ئەستەمە لە خولی ئیسپانی لە هەمان ئاست بەردەوام بیت ، چونكە ڕكابەریەكان زۆر بەهێزن.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ و ئەنجامدانی یاریەك كەمتر لە پێشەنگی لالیگا دێت و بە جیاوازی 5خاڵ لە بارسێلۆنای دووەمەوە دوورە و لویزیتۆ بە تۆماركردنی 16 گۆڵ لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵكارانی خولەكەیە بە جیاوازی 3 گۆڵ لەگەل لیۆنێل میسی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button