بازاڕی گواستنه‌وه‌

پێرێز دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی یاریزانێكیدا داخست

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی یاریزانێكیدا داخست لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.

بەپێی تۆڕی ” دیفینسا سینترال”ی ئیسپانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە شاهانەكە دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی لە ڕیزەكانی داخست كە لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئەرسیناڵ دەكات.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد مێرینگی نایەوێت لە هەر بارودۆخێكدا دەستبەرداری ناوەڕاستكارە نەرویجیەكە بێت.

لای خۆیەوە میكێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی خواستی خۆی بۆ كڕینەوە و سوود وەرگرتن لە تواناكانی ئۆدیگارد دەربڕی و دەیەوێت بە گرێبەستێكی هەمیشەی بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button