ئیسپانیا

میسی: شانازی بەوەوە دەكەم كە 750 یاریم بە درێسی بارسێلۆناوە ئەنجامداوە

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنی بە یاری ژمارە 750 لەگەڵ بارسێلۆنا.

میسی بە بەشداریكردنی لە یاری یانەكەی بەرامبەر هویسكا ژمارەی یاریەكانی بە درێسی بارسێلۆناوە بۆ 750 یاری بەرزكردەوە و بوو بە دووەم یاریزانی بارسێلۆنا بگاتە ئەو ژمارەیە و چاڤی هێرناندێز یەكەمە بە ئەنجامدانی 767 یاری.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت میسی ووتی: شانازیەكی گەورەیە كە بە درێسی بارسێلۆناوە گەشتووم بەم ژمارەیە.

لەو 750 یاریە 524 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 138 یاری یەكسان بووە و لە 88 یاریدا شكستێهێناوە ، توانیویەتی 644 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button