ئه‌ڵمانیا

وادەی گەڕانەوەی ئێرلینگ هالاند دیاریکرا

Yariga App

یاریگا-ئێرلینگ هالاند گۆڵکاری یانەی بۆروسیا دۆرتموند بەمزووانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان پاش دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکان بۆ ماوەیەک.

هالاند لە کۆتا شەش یاری دۆرتموند بەشداری نەکردووە کە تێیدا دۆرتموند تووشی چەند شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات و راهێنەرەکەشی دوورخرایەوە. بەڵام بەڕێوبەری یانەکە مایکڵ زۆریک بۆ بیڵد وتی “پێشبینی دەکەین هالاند بتوانێت پاش سەری ساڵ و بۆ یاری بەرامبەر وۆڵڤسبۆرگ بگەڕێتەوە و ئامادە بێت”.

ناوبراو ماوەی ساڵێکە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کردووە و سەرەڕای بچوکی تەمەنی، توانیوییەتی  لە ٣٢ یاریدا ٣٣ گۆڵ تۆماربکات و شەشی دیکە دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button