
یاریگا–
یانەی بایرن میونشن دوای بەدەست هێنانی چەندین ناسناوی نێوخۆیی و ئەوروپی، وەکو باشترین یانەی ئەڵمانیا لە ساڵی 2020 دەست نیشانکرا.
کەناڵی ZDF ئەڵمانی خەڵاتەکانی ساڵانەی باشترینەکانی 2020ـی بڵاوکردەوە و یانەی بایرن میونشن وەکو باشترین یانە دەست نیشانکرا و ئەو یانەیە بۆ چوارەمجار لە مێژوودا ئەو خەڵاتەیان بەدەست هێنا و پێشتریش لە ساڵانی 1967, 2001 و 2013 ئەو خەڵاتەیان بردووەتەوە.
باشترینەکانی ساڵی ئەڵمانیا لەلایەن 900 رۆژنامەوانی وەرزشی دیاریی دەکرێت و ئەمساڵ دەنگیان بە بایرن میونشندا.