ئینگلتەرا

ئەستۆن ڤیلا زیاتر لە نیوەی یارییەکانیان گۆڵەکەیان بە خاوێنی پاراستووە

Yariga App

یاریگا- یانەی ئەستۆن ڤیلا تا ئێستا لە پریمەرلیگی ئەم وەرزە توانیویەتی وەک ڕکابەرێکی سەخت خۆی بناسێنێت و چەند ژمارەیەکی نایاب پاڵپشتی ئەوە دەکات کە یانەکە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوە پاش ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە لێواری دابەزین بوون بۆ چامپیۆنشیپ.

کوڕانی دینیسی سمیس، لە کۆی 13 هەفتەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی 11 یارییان ئەنجام داوە. بە شێوەیەک  بە لێهاتوویی مارتینێزی گۆڵپارێز و بەرگریکارە پۆڵایینەکانی، توانیویانە لە 6 یارییاندا تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بپارێزن. ئەوەش زۆرترین کلین شیتە بۆ یانەیەک لەم وەرزەی خولەکە.

لە کاتێکدا، تەواوی وەرزی ڕابردووو توانیبوویان 6 یاریی پارێزگاریی لە گۆڵەکەیان بکەن.

ئەستۆن ڤیلا لە ئێستادا پلەی 11ی خولەکەیە و دوو یاریی دواخراوی هەیە. بردنەوە لەو یارییانەدا یانەکە دەگەیەنێتە ڕیزی پلەکانی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button