یاریگا–
ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامانجی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری بورووسیا دۆرتمۆندە.
ئەو پاڵێوراوەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا دەڵێت ” هالاند ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت، نامەوێت ئەو هەلەیەی ساڵی 2003 دووبارە بکرێتەوە، ئەو کات دەیڤید بێکهام نزیک بوو یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، بەڵام بە هۆی هەلەی کارگێری ئەو کاتەی یانەکەمان، ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد “.
ئەم بەڵێنەی فۆنت لە کاتێکدایە کە دەنگۆیەکی بە هێز هەیە لە ئەگەری جێهێشتنی ریزەکانی دۆرتمۆند لەلایەن هالاندەوە، ئەو یاریزانە ئامادەیە بچێتە مەدرید.