ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
ریکۆردەکەی ریال مەدرید وەک خۆی مایەوە

یاریگا–
بارسێلۆنای ئیسپانیا بە دۆڕانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، نەیتوانی ریکۆردەکەی ریال مەدرید یەکسان بکاتەوە.
ماڵپەری داتا و ئاماری ئۆپتا بڵاویکردووە ریال مەدرید تەنها یانەیە دووجار گشت یارییەکانی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بردووەتەوە، ئەو یانەیە لە وەرزەکانی 2011-2012 و هەروەها 2014-2015 توانیان هەموو یارییەکان ببنەوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ بلیتی قۆناخی شازدەیان بەدەست هێنا و ئەم وەرزە بارسا نزیک بوو ئەو ریکۆردە دووبارە بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ یۆڤێنتۆس دۆڕان و بە پێنج بردنەوە گەیشتنە قۆناخی دووەم.
باسێلۆنا پێشتر تەنها یەکجار لە وەرزی 2002-2003 بە راهێنەرایەتی لویس ڤانخاڵ توانی سەرجەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بباتەوە.