ئینگلتەرا

برونۆ فێرناندێز پێشەنگی سەرجەم یاریزانانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپایە

یاریگا- ئاست و ئامارەکانی برونۆ فێرناندێز لە ئێستادا ڕکابەریی یانەکانی پریمەرلیگی بڕیوه و بە سەرجەم یاریزانانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا بەراورد دەکرێت.

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی تەنها لە گێمی دووەم بەرامبەر وێست هام بەشداریی پێ کرا و یارییەکەی لەپاشبوونی یەک بە هیچەوە گۆڕی بۆ 1-3 له بەرژوەندی مانچستەر یونایتد، توانی تەنها لەو 45 خولەکەدا هەشت هەلی گۆڵ تۆمار کردن بۆ هاوتیمیەکانی بڕەخسێنێ و ئەسیستێکیش بکات.

بەو ژمارەیە، یاریسازە پورتوگالییەکە لە دەستپێکی وەرزەکەوە تا ئێستا 35 هەلی گۆڵ تۆمار کردنی ڕەخساندووە، که زۆرترینه لە نێو سەرجەم یاریزانانی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button