كومان باس لە پێكانەكەی لینگلێت دەكات
یاریگا- كلیمۆن لینگلێت ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا تووشی پێكان هات و بەوهۆیەشەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و چوویە دەرەوەی یاریگا.
لینگلێت لە نیوەی دووەمدا تووشی پێكان بوو یاریگای بەجێهێشت ، ئەمەش نیگەرانی هاندەرانی بلاوگرانای سەبارەت بە پێكانەكەی زیاتر كرد.
كومان سەبارەت بە پێكانی بەرگریكارەكەی ووتی: لە ئێستادا ناتوانین ڕێژەی تەواوی پێكانەكەی دیاری بكەین، دوای ڕۆشتن بۆ ڕاهێنانەكان بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ یاری داهاتوو ئەوە دەردەكەوێت.
هەروەها ووتیشی: چاوەڕوانی ئەو یاریزانە دەکەین پشکنینی پزیشکی پێویست ئەنجام بدات ، بۆ ئەوەی ڕادەی ئەو پێكانەی کە تووشی بووە دیاری بکرێت و كەی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریگا.
لە كۆتایشدا هاندەرانی دلنیاكردەوە و ووتی: پێموایە پێكانەكە شایەنی نیگەرانی نیە، پزیشكەكە پێی ووتم پێوویست بە نیگەرانی ناكات ، بۆیە گەشبینم و با چاوەڕوان بین.
شایەنی باسە بارسێلۆنا لە نێو یاریگای خۆی توانی سەركەووتنێكی گەورە بەسەر ئۆساسۆنا تۆمار بكات و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە.