یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند لەمەودوا بە چەند رێکارێکی نوێ بەرەنگاری کۆرۆنا دەبنەوە و ماوەی کەرەنتینە کردنیش کەمکرایەوە.
ئیتاڵیا سوود لە شێوازێکی نوێی پشکنینی کۆرۆنا وەردەگرێت کە لە ماوەیەکی کەمتر ئەنجامەکەی دەردەچێت و دەشتوانن پشکنینی زیاتر ئەنجام بدەن. بە جۆرێک کە لە هەمان رۆژی یارییەکەدا دەتوانن پشکنین ئەنجام بدەن و ئەنجامەکەی وەربگرنەوە.
هەروەها بڕیاریاندا کە لە بری ١٤ رۆژ کەرەنتینە کردن، کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠ رۆژ بۆ ئەوانەی نیشانەکانیان لێدەرکەوتووە و تەنیا سێ رۆژ بەو کەسانەی بێ نیشانەن و کۆتا پشکنینیان نەرێنی بووە.
گۆڕانکارییەکان سەرجەمی خولەکانی ئیتاڵیای پلە یەک، پلە دوو، پلە سێ و ئافرەتان دەگرێتەوە.