یاریگا–
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری بالی راستی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا.
بەرگریکارە مەغریبیەکەی ریال مەدرید کە شێوەی خواستن یاری بۆ یانە ئەڵمانیەکە دەکات دەڵێت ” هەموو ئاواتم ئەوەبوو یاری بۆ شاهانەکان بکەم، هەرچەندە ئەو کاتەی بریاردرا پەیوەندی بە زەردەواڵەکان بکەم دڵخۆش بووم، چونکە زانیم وەکو کارڤاخال دەتوانم بە باشی بگەڕێمەوە و ئێستاش ئارەزووی گەڕانەوەم هەیە “.
حەکیمی بە گرێبەستێکی کاتی تاوەکو ساڵی 2020 پەیوەندی بە بورووسیا دۆرتمۆند کردووە و هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بگەڕێتەوە لالیگا.