چامپیۆنزلیگ

ڕۆنالدۆ لە كۆرۆنا توڕەیە و هاندەرانی دڵنیا كردەوە

Yariga App

یاریگا: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یوڤێنتوس دوای ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی بوو، هاندەرانی لە تەندروستی خۆی دڵنیا كردەوە.

ڕۆناڵدۆ لەسەرەتای ئەم مانگەدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە كاتێكدا لەگەل هەڵبژاردەكەی بەشداری یاریەكانی دەكرد.

دۆن لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هاندەرانی خۆی دڵنیا كردووەتەوە لە تەندروستی و نووسیوویەتی: ” هەست بە تەندروستیەكی باش دەكەم، نەفرەت لە شیكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،شتەكە زۆر خراپە بەڵام بە دڵنیاییەوە من تێیدەپەڕێنم”.

ڕۆناڵدۆ ئێوارەی چوارشەممە لەیاریی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بكات، لەقۆناغی گروپەکانی چامپیۆنس لیگدا ، دوای ئەوەی بەم دواییە تاقیکردنەوەیەکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا بەپێی پرۆتۆکۆلی یوفا و ئەنجامەکە دوێنێ ئەرێنی بوو .

بابەتی زیاتر

Back to top button