ئینگلتەرا

مانچستەر لە نێو ماڵی خۆیدا ڕێگەی بردنەوەی ون کردووە

Yariga App

یاریگا- مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگای خۆی ئەم وەرزە تا ئێستا ڕێگەی بردنەوەی لێ ونە لە پریمەرلیگ و یاریی داهاتوویشی ئەرکی ئاسان نییه کاتێک لە ئۆڵدترافۆرد باوەش بۆ پێشوازی کردن لە ئارسیناڵ دەکاتەوە.

پاش یەکسانبوونە سپیەکەی ئەمشەویان بەرامبەر چێڵسی، کوڕانی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر نەیانتوانیوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن لە کۆی ئەو سێ یارییەی لە نێو ماڵی خۆیان ئەنجامیان داوە.

بە شێوەیەک، بەرامبەر ئەستۆنڤیلا 0-1 و بەرامبەر تۆتنهام 1-6 و کۆتا جاریش ئەمشەو کەوتە داوی یەکسانبوونەوە لەگەڵ میوانە شینپۆشەکانی لەندەنی.

لە کاتێکدا دوو یارییەکەی دەرەوەی ئۆڵدترافۆردی بردۆتەوە بەرامبەر یانەکانی کریستاڵ پاڵاس 1-3 و پاشان نیوکاسڵ 1-4. ئەوانە و تەنانەت یانەکە سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتیە جیاوازەکانی ناوخۆیی و کیشوەریی له دەرەوەی یاریگای خۆی بردۆتەوە، لە دیارترینیان شکست پێهێنانی پاریس سانت جێرمان لە نێو یاریگای باخچەی شازادەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button