گۆڤاری فۆربیسی بەناوبانگ لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرایکرد لیۆنێل مێسی پڕ داهاتترین یاریزانی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ـە..
ساڵانێکە رۆناڵدۆ لە پلەی یەکەمدایە بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی لە بواری ریکلام و بازرگانیدا بەڵام لە ٢٠٢٠ مێسی توانیوییەتی ١٢٦ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و بەرامبەر بە ١١٧ ملیۆن بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ. ئەمە لە کاتێکدا لیۆ نزیک بوو لەوەی بە پڕە پارەیەکی خەیاڵی رووبکاتە مان سیتی و داهاتەکانی زۆر زیاتر دەبوون.
لەدوای ئەوانیش ناوی نێیمار داسیلڤا دەبینرێت بە ٩٦ ملیۆن دۆلار. هەرچەندە هێشتا دوورە لە سێ یەکەمەکە بەڵام کیلیان ئێمباپێ بازێکی گەورەی داوە بەسەر ئەستێرەکانی دیکە دا و خۆی گەیاندووەتە پلەی چوارەم بە ٤٨ ملیۆن دۆلار.
گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی نوێ دا ١٠ یاریزانە پڕ داهاتترینەکە بەیەکەوە بتوانن ٥٧٠ ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە سەرەڕای کەمکردنەوەی موچە و داهاتەکانیان بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکان دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
ریزبەندی ١٠ پڕ داهاتترین یاریزانی وەرزی رابردوو
- لیۆنێل مێسی
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ
- نێیمار داسیلڤا
- کایلیان ئێمباپێ
- محەمەد سەڵاح
- پاوڵ پۆگبا
- ئەنتوان گریزمان
- گاریس بەیڵ
- رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی
- دەیڤد دی خیا