ئینگلتەرا
بەڕێوەبەری كارەكانی داهاتووی پۆل پۆگبای یەكلا كردەوە
یاریگا: مینۆ ڕایۆلا، بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی داهاتووی یاریزانە فەڕەنسیەكەی لەگەل یانەكەی یەكلا كردەوە.
لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتسی ئیتاڵی ڕایۆلا ووتی: پۆل پۆگبا لە مانچستەر یۆنایتد دەمێنێتەوە، لەو باوەڕەدام هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدەن.
هەروەها ووتیشی: بەمزوانە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گفتۆگۆ دەكەین، بە بێ هیچ پاڵەپەستۆیەك و زۆر لەسەرخۆ.
لە كۆتایشدا ووتی: مانچستەر یۆنایتد پلانێك و داهاتوویەكیان هەیە، بێگومان و بە ڕێژەی %100 پۆگبا بەشێكە لەو پلانە.