دوایین پەرەسندن؛ بەهای ئۆفەری دووەمی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ ئاشکرا دەبێت
ئەمڕۆ ریال مەدرید و لایپزیگ گفتوگۆی گرێبەستەکە دەکەن

یاریگا –
دوایین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ ئاشکرا دەکرێت و ریال مەدرید دووەەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی پێشکەش دەکات.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بەمزووانە دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندی، هێرشبەری لایپزیگ پێشکەش دەکات و ئۆفەرەکە بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
هاوکات رۆمان ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە گواستنەوەی یان دیۆماندێ نزیکبووەتەوە، ئۆفەری دووەمی ریال مەدرید لەنێوان 120 بۆ 130 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
🚨🇨🇮 Real Madrid’s new bid to RB Leipzig for Yan Diomande will be submitted soon; over €100m.
Follows Paris Saint-Germain attempts to try again over last 24h behind the scenes.
🎥➕ https://t.co/fozBkSEWjo pic.twitter.com/00Zb8HynGI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2026
هەروەها فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا ریال مەدرید و لایپزیگ نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ریال مەدرید ئۆفەرێکی نوێی ئامادە کردووە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە گفتوگۆ دەکەن.
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، پاریس سانجێرمان بەتەواوی لە کێبڕکێی گواستنەوەی یان دیۆماندێ ماوەتەوە و تاوەکوو ئێستا خۆی بەدەستەوە نەداوە. هەروەها لایپزیگ بەتەواوی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی بێهیوا نەکردووە، بەڵام ئێستا ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان دوو سەرەکیترین بژاردەن و زیاتر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نزیکن.
هەمان سەرچاوە روونیکردووەتەوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەندیک دەنگۆ، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی راستەوخۆ لەنێوان ریال مەدرید و لایپزیگ نەکراوە، پێشبینی ناکرێت ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتن و دیۆماندێ هێشتا لە پشووە و گفتگۆی لەگەڵ لایپزیگ نەکردووە و هەفتەی داهاتوو پشووەکانی کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانەکەی.
🚨⏳ As things stand, no agreement between RB Leipzig and Real Madrid/PSG for Yan Diomande. New talks today. New bids prepared.
PSG remain fully in the race and are not giving up. Leipzig also haven’t ruled out Liverpool or ManCity, although Real Madrid and PSG are currently… pic.twitter.com/p0ZftkB2iL
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 26, 2026
لەلایەکی دیکە پێپێ ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە 48 بۆ 72 کاتژمێری داهاتوو گرێبەستی یان دیۆماندێ رادەگەیەنێت.


