ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نییە؛ بارسێلۆنا نایەوێت لەسەر لاپۆرت کێشەی دیکە لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو دروست بکات

لاپۆرت خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە

Yariga App

یاریگا –

دوو ساڵ لە گرێبەستی ئێمریک لاپۆرت ماوەتەوە و بە بارسێلۆنا گوتراوە کە هیچ مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نییە.

ئێمریک لاپۆرت، هاوکارە سەرنجڕاکێشەکەی پاو کوبارسی لە تیمی پاڵەوانی جامی جیهانیی ئیسپانیا، لە قۆناخەکانی کۆتاییی جامی جیهانیدا خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردبوو. بەرگریکارەکەی ئاتلێتیک بلباو، کە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028 بەردەوامە، بەهۆی کوالێتی و ئاستە نایابەکەی لەگەڵ لارۆخا لە پاڵەوانییەتییەکەدا هەڵسەنگاندنی بەرزی بۆ کراوە، بەگوێرە کاروانی وەرزشیی درێژخایەنی. بەڵام، بەرگریکارە فەڕەنسی-باسکییە 32 ساڵانەکە بەشێک نییە لە پلانەکانی بەشی وەرزشی بۆ وەرزی 2026–2027.

وەکوو ئەوەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردووەتەوە، هانزی فلیک هیچ پێویستییەکی بەپەلە لە هێڵی بەرگریدا نابینێت، کاتێک بژاردەی پێویستی هەیە ئەگەر هیچ یاریزانێک نەڕوات و بە تەواوی متمانە بە خێرارد مارتین دەکات وەکوو دڵی بەرگریی چەپ. لەپاڵ ئەوەشدا، ئێریک گارسیا، ئاندریاس کریستنسن، رۆناڵد ئاراوخۆ ئەگەر بمێنێتەوە، لەگەڵ ژوول کوندێ و یاریزانی لاو ئالڤارۆ کۆرتێس هەن.

سەرباری ئەوەش، ئەو زانیارییانەی بارسێلۆنا پێی گەیشتووە ئەوەیە کە لاپۆرت هیچ مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی لە گرێبەستەکەیدا نییە، کە ئەوەش واتای ئەوەیە هەر مامەڵەیەک دەبێت لەگەڵ ئاتلێتیک دانوستانی لەسەر بکرێت بەهۆی ئەوەی بۆ دوو وەرزی دیکە پێوەیان بەستراوەتەوە. هیچ ئارەزوویەک بۆ کێشەی زیاتر نییە دوای بەسەرهاتەکانی زنجیرەی نیکۆ ویلیامس لە هاوینەکانی 2024 و 2025. هەموو ئەوانەش رێگری لە هەر ئەگەرێکی جووڵەی بارسێلۆنا بۆ لاپۆرت دەکەن.
بەرگریکارە لەدایکبووە فەڕەنسییەکە لەژێر چاودێریی بارسێلۆناش بوو کاتێک لویس ئێنریکێ راهێنەر بوو، بەڵام یانەکەی بلباو هەرگیز نەیویست دانوستان لەگەڵ بارسێلۆنا بکات، بە ئاماژەدان بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ. لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی ئەو بڕە پارەیەی لە کانوونی دووەمی 2018 دا.

لە کاتێکدا لە ئینگڵتەڕا بوو، هەوڵێک لەلایەن لاپۆرتەوە هەبوو تاوەکوو لە بارسێلۆنا نزیک ببێتەوە، بەڵام سنووردارییە داراییەکانی یانەکە هەر پرۆسەیەکیان شکست پێ هێنا پێش ئەوەی لە کۆتاییدا لە وەرزی 2023–2024 روو لە یانەی نەسری سعوودی بکات. لاپۆرت لە ئەیلوولی 2025 گەڕایەوە بۆ سان مامێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button