بازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ئەستێرەیەکی فەڕەنسی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بەردەوامە لە چالاکیەکانی گواستەوە و ئێستاش نزیکە لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی فەڕەنسی.

بلووز بە راهێنەرایەتی چابی ئالۆنسۆ کە ئەم هاوینە وەک راهێنەری نوێ دەستنیشانیان کرد لەدوای وەرزە کارەساتبارەکەی رابردوو، خەریکی رێکخستنەوەی ریزەکانیانن و تا ئێستا چەند گرێبەستێکیان ئەنجامداوە کە دیارترینیان مۆرگن رۆجەرز لە ئاستۆن ڤیلا (138 ملیۆن یۆرۆ)، مارکۆ پالێسترا لە ئاتالانتا (57 ملیۆن یۆرۆ)، جویڤانی کوێندا لە سپۆرتینگ (50 ملیۆن یۆرۆ).

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بلووز لەگەڵ ماکسێنس لاکروای یاریزانی کریستاڵ پاڵاس گەیشتووەتە رێککەوتنی تەواوەتی لەسەر مەرجە کەسیەکان.

ئێستا ئەوەی ماوەتەوە، وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی، پەیوەندی نێوان هەردوو یانەیە و بەرپرسانی کریستاڵ پاڵاس دەیانەوێت لە هەرساتێکدا بێت رێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە.

سکای سپۆرتیش لای خۆیانەوە بەشێک لە وردەکارییەکانی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە خودی ستیڤ پاریشی سەرۆکی کریستاڵ پاڵاس لەنێو گفتوگۆیەکاندایە و داوای زیاتر لە 52 ملیۆن پاوەند دەکات، واتا زیاتر لە نرخی جان پاوڵ ڤان هیکی هۆڵەندی کە تۆتنهام لە بڕایتنی گواستەوە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button