ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێکس سکۆت لەپێناو مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لە یانەکەی یاخی دەبێت

ئۆفەرێکی دیکەی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالێکس سکۆت ئۆفەرێکی دیکەی بۆرنمس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئالێکس سکۆت، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی، ئۆفەرێکی بۆرنمسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە ئەمەش لەکاتێکدایە مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.

بۆرنمس لەم هاوینە گفتوگۆی نوێکردنەوەی ئالێکس سکۆتی دەستپێکردووە و تاوەکوو ئێستا چەند ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کردووە، بەڵام هیچکام لەو ئۆفەرانە یاریزانەکەیان رازی نەکردووە.

سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەک گرنگی بە گواستنوەی سکۆت دەدەن، بەڵام بۆرنمس نایەوێت دەستبەرداری ئەو بەهرەمەندە 22 ساڵانییە ببێت، کە دوای دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

بۆرنمس پێشبینی دەکات ئالێکس سکۆت وەرزی داهاتوو لە یانەکە بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بۆرنمس جیا لەو یاریزانە، دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی رایانی بەڕازیلی و ئێلی جونیۆر کرۆوپی، هێرشبەری فەڕەنسی بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button