بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یوڤێنتوس گرێبەستێکی ئەنجام دا

یاریگا –
یوڤێنتوس گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە و تورکیەکی دیکەی گواستەوە بۆ ریزەکانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یوڤێنتوس سەرکەوتووبوە لە بەدەستهێنانی واژۆی زەکی چەلیکی تورکی.
زەکی ماوەی چوار وەرز لە رۆما بوو، ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی هات و بەخۆڕایی یانەکەی پایتەختی جێهێشت.
گواستنەوەی بەرگریکارەکەی لای راست بەخۆڕایی پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کرد و تەنها مووچەکەی دەکەوێتە سەر یانەیە. گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵە.
بە پەیوەندیکردنی زەکی بە بیانکۆنێری، دەبێتە دووەم یاریزانی تورکی لەو یانەیە یاریی بکەن لەپاڵ کینان یڵدز.
⚪️⚫️🇹🇷 Zeki Celik just signed his three year contract as new Juventus player on a free move from AS Roma. pic.twitter.com/7rKCDOfcKi
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 16, 2026



