ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئارسیناڵ گرێبەستێکی گەورە واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گرێبەستی کریستۆس زۆلیس، هێرشبەری باڵی کڵەب بروجی یەکلاییکردەوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی کریستۆس زۆلیس، هێرشبەری یۆنانی، لەگەڵ کڵەب بروجی گەیشتووەتە ئارسیناڵ و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە گەنەرز دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، ئارسیناڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە یانە بەلجیکییەکە دەدات و گرێبەستێکی درێژ خایەن بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ کریستۆس واژۆ دەکات.

کریستۆس زۆلیس وەرزی رابردوو  لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 52 یاری بۆ کڵەب بروج کرد، 22 گۆڵی کرد و 29 گۆڵی دروستکرد، نازناوی خولی بەلجیکی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

ئەو یاریزانە 34 ساڵانییە 34 یاری بۆ هەڵبژاردەی یۆنان کردووە، نۆ گۆڵی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button