مێسی لەبەردەم یەکەمین تاقیکردنەوەی ئینگلیزیدا؛ ئەرجەنتین و ئینگلتەرا لە جەنگی دوورگەکانەوە بۆ رکابەری نێو لاکێشەی سەوز

یاریگا –
لیۆنێل مێسی لەبەردەم کۆتا تاقیکردنەوەی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی دیکەی زلهێزی جیهان خۆی بسەلمێنێت.
سبەی شەوی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەرجەنتین لە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2026 رووبەرووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.
چیرۆکی ململانێی نێوانیان، لە سیاسی و سەربازییەوە بۆ سەر لاکێشەی سەوز
هەردوو هەڵبژاردەکە مێژووییەکیان لە رکابەری توند لەنێوانیاندا هەیە، بەتایبەت لەوەتەی ناکۆکیە سیاسی و سەربازیەکەی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی 1982 لەسەر سەپاندنی سەروەری بەسەر دوورگەکانی فاڵکلاندس، کە دوای چوار مانگی لە جەنگی قورس، لە 14ی یۆنیۆ/حوزەیرانی هەمان ساڵ بە سەرکەوتنی بەریتانیەکان کۆتایی هات کە توانیان دوورگەکە بخەنەوەژێ دەسەڵاتی کارگێڕی خۆیان.
دوای چوار ساڵ لەو جەنگە، لە مۆندیالی 1986 ئەرجەنتینیەکان لەرێگەی وەرزشەوە و بە سەرکردایەتی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا تۆڵەیان لە ئینگلیزەکان کردەوە کاتێک لە چارەکی کۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کە هەردووکی مارادۆنا (لەنێویاندا گۆڵە بەناوبانگەکە بەدەستی ئەو ئەفسانەیە) تۆماریکرد، گەیشتنە پێش کۆتایی جامەکە و تەنانەت بوونە پاڵەوانی ئەو مۆندیالەش.
پێشتریش لە مۆندیالەکانی 1962 و 1966 کە هێشتا ململانێ لەسەر سەروەریی دوورگەکان رووینەدابوو، رووبەڕووی یەکتربووبوونەوە کە هەردوو جارەکە بە سەرکەوتنی ئینگلاند کۆتایی هاتبوو.
دوای مۆندیالی 1986 کە بە (مۆندیالەکەی مارادۆنا) ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردەکە دووجاریتر رووبەڕوو بوونەتەوە. ئەوانیش مۆندیالی 1988 لە قۆناخی 16 دوای یەکسانبوونیان 2-2، ئەرجەنتینیەکان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بوونە پاڵەوان. دوای چوار ساڵ، جارێکیتر لە مۆندیالی کۆریای باشوور و ژاپۆن، بەریەککەوتن، بەڵام ئینگلیزەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام براوەبوون و ئەرجەنتین لە قۆناخی 32 ماڵاوایی کرد.
سەردەمی مێیسی و هاتنی دەرفەتێکی دیکە
لەوەتەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەرکەوتووە کە یەکەمین مۆندیال تێیدا بەشداریکرد 2006 بوو. هیچ جارێک رووینەداوە تانگۆ و سێ شێرەکان رووبەڕووی یەکترببەنەوە. تەنانەت لە یاریی دۆستانەشدا لەدژی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریی نەکردووە. بۆیە تۆمارەکەی سپیە بەرامبەر پاڵەوانەکەی مۆندیالی 1996. بۆیە یارییەکەی سبەی شەو تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە بۆ مێسی لە بەرامبەر تیمە تۆقێنەرەکەی هاری کەین و جوود بێڵینگهام.
مێسی لە کاروانی خۆیدا 205 یاریی بەرامبەر 62 هەڵبژاردەی جیاواز ئەنجامداوە و توانیویەتی 125 گۆڵ تۆماربکات.
رۆژنامەی زە ئاتلێتیکی بەریتانی لیستی ئەو هەڵبژاردانەی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرتریان یارییان لە مۆندیالەکاندا ئەنجام دابێت و هاوکات تۆماری گۆڵەکانی مێسیشی لەدژیان بڵاوکردووەوە چ لە پاڵەوانێتیە جیاوازەکانی جامی جیهانی چ لە هەر بۆنەیەکی دیکە، بەم شێوەیە:

لەگەڵ ئەوەی تۆمارەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا سپیە، بەڵام بەرامبەر یانەکانی ئەو وڵاتە دەستەوەستان نەبووە. لە 36 جار رووبەڕووبوونەوە لەگەڵیاندا، توانیویەتی 27 گۆڵیان لێ تۆماربکات. ئەوەش واتا چوارم زۆرترین گۆڵی لیۆ لە یانەکانی خولە جیاوازەکان. بەم شێوەیە خوارەوە:

It is an odd quirk of Lionel Messi’s Argentina career, spanning 205 games against 62 countries, that he has never faced England, having played practically every other heavyweight nation.
But how come?
And how has he fared against English clubs? (Spoiler: Very well).
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) July 14, 2026



