ئیسپانیاگرنگترین

پێكانی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

گورزێكی تەواو كوشندە بەر هانزی فلیک و تیمەكەی كەوت دوای ئەوەی پێكانی فرێنكی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەكە ئاشكراكرا.

دی یۆنگ لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری مۆندیالی كرد و لە قۆناخی 32 لەلایەن مەغریبەوە كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماركا، فرێنكی دی یۆنگ بە پێكانەوە گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا.

بەهۆی پێكانەكەیەوە پێشبینی دەكرێت چەند مانگێک لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

كادینا سێر ئاشكرایكردووە، بەهۆی پێكانەكەیەوە فرێنكی سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە كە دی یۆنگ كۆتا دوو یاریی جامی جیهانی لەگەڵ هۆڵەندا بە پێكانەوە بەشدارییكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button