گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی فەرەنسا V ئیسپانیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یەكەم یاریی قۆناخی پێشكۆتایی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا لەیاریگای AT&T لە ئارلینگتنی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سویدی بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پاڕاگوای بردەوە و لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە مەغریبی بردەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نەمسای بردەوە، لە قۆناخی شازدە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە پۆرتوگالی بردەوە و لە چارەكی كۆتایی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەلجیكای بردەوە.

هەردوو هەڵبژاردە لە سەرەتای دەستپێكردنی پاڵەوانییەتیەكە پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەكە بوون.

براوەی نێوان فەرەنسا و ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی بەرامبەر براوەی نێوان ئینگلتەرا و ئەرجەنتین یاریی دەكەن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فەرەنسا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

ئیسپانیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا

ماینان

كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، دین

چوامینی، رابیۆ

دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ

ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا

رویز، رۆدری

یامال، ئۆلمۆ، بایێنا

ئۆیارزابال

بابەتی زیاتر

Back to top button