
یاریگا –
تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
سڵۆت یەکێکە لەو بەربژێرانەی کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا پلانی داناوە بەمزووانە گفتوگۆی لەگەڵ بکات، ئەگەر بگەنە رێککەوتن ئەوا سڵۆت دەبێتە شوێنگرەوەی رۆناڵد کومان.
هۆڵەندا لە قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 بە لێدانی یەکلایی کەرەوە بە مەغریب دۆڕا و هەرزوو ماڵئاوایی کرد، رۆناڵد کومان رۆژێک دوای دەرکرانیان بڕیاریدا دەست لە پۆستی راهێنەرایەتی هۆڵەندا بکێشێتەوە.
Former Liverpool boss Arne Slot is a candidate to take over as Netherlands head coach, according to Sky Germany 🚨 pic.twitter.com/7eK3YoVJSg
— Sky Sports News (@SkySportsNews) July 14, 2026
هۆڵەندا لە 24ـی ئەیلولی 2026 لە یارییەکی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە، یۆرگن کڵۆپ پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیای وەرگرتووە، ئەگەر سڵۆتیش لەگەڵ هۆڵەندا رێکبکەوێت، ئەوا ئەو دوو راهێنەرەی پێشووی لیڤەرپوول لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکانیان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یولیان ناگلیسمان دوای مۆندیالی 2026 لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەڵمانیا دوورخرایەوە یۆرگن کڵۆپ لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.



