ئاتاڵانتا گرێبەستی ئێدەرسن نوێدەکاتەوە
مانچێستەر یونایتد لە بڕیارەکەی پەشیماندەبێتەوە یاریزانەکەی دەوێتەوە

یاریگا –
ئاتاڵانتا گرێبەستی ئێدەرسن، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئاتاڵانتا ئۆفەرێکی گونجاوی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێدەرسن خۆزێ دۆس سانتۆس، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی پێشکەشکردووە و دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێبکاتەوە.
مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئێدەرسن لەگەڵ ئاتاڵانتا گەیشبووتە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام دوای پشکنینە پزیشکییەکان گرێبەستەکە شکستیهێنا.
گرێبەستەکەی ئێدەرسن لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئاتاڵانتا دڵنیایە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
مانچێستەر یونایتد بەیەکجار لە گرێبەستی ئێدەرسن پاشەکشەی نەکردووە و یانەکە دەیەوێت جارێکی دیکە گفتوگۆی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێبکاتەوە و گواستنەوەکە زیندوو بکاتەوە.
مانچێستەر یونایتد و ئاتاڵانتا لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە بە 38 ملیۆن پاوەند رێککەوتبوون، بەڵام شەتانە سوورەکان دەیانەوێت ئەمجارە بە نرخێکی کەمتر یاریزانەکە بەدەستبهێنن.


