ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەربارەی ئالڤارێز؛ بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید كۆدەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

تاوەكوو دێت دەنگۆی رۆیشتنی خولیان ئالڤارێز لە ئاتلێتیكۆ مەدرید زیاتر دەبێت و یاریزانەكە هەر زوو خواستی خۆی بۆ رۆیشتن دەربڕیوە.

ئالڤارێز لە هاوینی2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانكۆس هەیە.

پێشتر ئالڤارێز بە لێدوانێک خواستی خۆی بۆ رۆیشتن لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەربڕی.

دەمەوێت خەونەکەم بەدیبهێنم، قسەم لەگەڵ ئەو کەسانەی نێو یانەکەم کردووە کە پێویست بوو قسەیان لەگەڵ بکەم و باشترین شت بۆ داهاتووم رۆیشتنە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید بەمزووانە لەسەر گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز كۆدەبنەوە.

بارسێلۆنا ئامادەیە لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی ئۆفەرێک بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی واژۆی خولیان ئالڤارێز پێشكەشی ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات.

ئالڤارێز لەگەڵ ئاتلێتی بەشداری لە 106 یاریی كردووە و توانیویەتی 49 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button