ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی نرخی ئالێخاندرۆ گارناچۆ دیاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بڕیاری کۆتاییداوە و دەستبەرداری ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی نرخی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری یانەکەی دیاریی کردووە و ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەجێ بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گارناچۆ تاوەکوو ئێستا لەژێر سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ مەشقی نەکردووە، چێڵسی لەگەڵ کەمپی یاریزانەکە گفتوگۆی کردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو یانەیەکی نوێ بۆ گارناچۆ بدۆزنەوە.

چەند یانەیەک دەیانەوێت بەخواستن گرێبەست لەگەڵ گارناچۆ واژۆ بکەن، بەڵام چێڵسی بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە بەخواستن دەستبەرداری ببێت و دەیەوێت بە یەکجاری بەڕێی بکات.

گارناچۆ هاوینی رابردوو بە 46.20 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تاوەکوو هاوینی 2032 گرێبەستی لەگەڵ بلوز هەیە، بەگوێرەت تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان بۆ 28 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە

گارناچۆی 22 ساڵان بە درێسی چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 43 یاری کرد، 8 گۆڵی کرد و 4 گۆڵی دروستکرد، لە پرێمەرلیگ بەشداریی 24 یاری کرد، بەڵام تەنیا یەک گۆڵی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button