یاریگا

ئەدیبایۆر: ئەگەر کریستیانۆ مابایەوە، ئەوکات مەدرید دەیتوانی مانچستەر ستی ببڕێت

Yariga App

یاریگا – ئیمانوێل ئەدیبایۆر، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆگۆ و پێشووی تۆتنهام ڕیال مەدرید، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس بە ڕاشکاوانە دەڵێت کە مەدرید بەبێ کریستیانۆ ئەگەری سەرکەوتنیان کەمە بەرامبەر مانچستەر ستی.

ئەگەر دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم پرسیارەت ئاراستە کردبامە دەمگوت بەڵێ مەدرید دەتوانێت سەرکەوێت. لەبەرئەوەی لەو کاتەدا ئەوان خاوەنی ڕۆناڵدۆ بوون، کە ئامێرێکی گۆڵ تۆمارکردنە. دەتوانێت لە هەر ساتێک بێت جیاوازی درووست بکات، دەتوانێ لە وەرزێکدا 50 گۆڵ بە ئاسانی تۆمار بکات. مەدرید گەڕی یەکەمی لەنێو بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-1 دۆڕاندووە، بۆیە قوڕسە بتوانن سەرکەون بەسەر مان ستیدا، بەڵام مەحاڵیش نییە بەوپێیەی خاوەنی هەندێک یاریزانی دیکەی ئەزمووندارن وەک بنزیما، کۆرتوا و مارسێلۆ کە پێشتر لەژێر ئەم جۆرە پەستانەدا یاریان کردووە.

هێرشبەرە تۆگۆییەکە لە ساڵی 2011 بەشێوەی خواستن لە مانچستەر ستیەوە ڕوویکردە ڕیال مەدرید، لەوکاتەی مۆرینیۆ هێشتا ڕاهێنەر ڕیال مەدرید بوو. لەوێ نەیتوانی جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە، بەڵام هەندێ کاری دیاریشی ئەنجامدا و توانی هەشت گۆڵ تۆمار بکات بە درێسی مێرەنگی. لە ئێستادا دوای جێهێشتنی یانەی ئۆلیمپیای پاڕاگواییی، یاریانەکە تۆگۆییەکە هیچ یانەیەکی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button