سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ ریاز مەحرەز ئەهلی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ریاز مەحرەز، ئەستێرەی جەزائیری دوای سێ وەرز لە پۆشینی درێسی ئەهلی، ئەو یانە سعوودیە جێدەهێڵێت.

ئەهلی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، ریاز مەحرەز لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت و چیرۆکی مەحرەز و ئەهلی کۆتاییهات.

محرەز وەرزی رابردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای لەگەڵ ئەهلی بەدەستهێنا، لە وەرزی پێشووتریش هەمان نازناویان بەدەستهێنابوو، محرەز جیا لەو دوو نازناوە، نازناوێکی جامی سوپەری سعوودیەی لەگەڵ ئەهلی بەدەستهێناوە.

مەحرەز پێنجشەممەی رابردوو دوای دەرکرانیان لە مۆندیال، وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند کە 119 یاریی بۆ هەڵبژادەی جەزائیر کردووە.

ئەستێرە 32 ساڵانییەکە بە درێسی ئەهلی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 122 یاریی کردووە، 37 گۆڵی کردووە و 46 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button