ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینمۆندیالی 2026

مارکوس راشفۆرد سەرنجی لەسەر مۆندیالە و بیر لە یانەی داهاتووی ناکاتەوە

"ئەو بابەیەم بۆ دوای مۆندیال دواخستووە"

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی هەموو سەرنجێکی لەسەر مۆندیالە و نایەوێت لەم کاتەدا بیر لە یانەی داهاتووی بکاتەوە.

راشفۆرد وەرزی رابردوو مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام یانە ئیسپانییەکە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ ئانتۆنی گۆردن واژۆکرد و بڕیاریدا گرێبەستی راشفۆرد نەکاتە هەمیشەیی.

پێش جامی جیهانی بە هەموو لایەکم راگەیاند دەمەوێت داهاتووم پێش مۆندیال یەکلایی ببێتەوە، ئەگەر ئەوە رووینەدا ئەوا نامەوێت تاوەکوو دوای مۆندیال باسی ئەو بابەتە بکەم.

دەمەوێت بەتەواوی خۆم بۆ ئەم ساتە تەرخان بکەم، بۆ ئامانجێکی زۆر گەورە دەجەنگین و نامەوێت سەرنج و وزەی خۆم بۆ شتی دیکە تەرخان بکەم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە جارێکی دیکە پێشوازی لە راشفۆرد بکاتەوە و ئەو هێرشبەرە ئینگلیزە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەشداریی کەمپی ئامادەکاریی یانەکە بۆ وەرزی نوێ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button