بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید واز لە مایکڵ ئۆلیس ناهێنێت و تۆتنهام ئەستێرەکان رادەماڵێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی وێستهام یونایتد دەدات – گیڤ می سپۆرت

یوڤێنتوس ئەگەر لە گواستنەوەی رانداڵ کۆلۆ موانی سەرکەوتوو نەبێت، هەوڵی گواستنەوەی براین برۆبێی، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی سەندرلاند دەدات – توتۆ سپۆرت

ئەگەر ئیدریسا گیێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤەرتن نوێنەکاتەوە، یانە ئینگلیزیەکە هەوڵی گواستنەوەی پاپێ گێی، ناوەڕاستکاری ڤیاڕیال یان ماندێلا کێیتا، ناوەڕاستکاری پارما دەدات – تیم تۆک

رەنگە کورتیز جۆنز لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، چونکە یاریزانەکە نایەوێت پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست بکات و تۆتنهامیش ناتوانێت نرخی گواستنەوەی بدات – لیڤەرپوول ئێکۆ

کۆڤێنتری سیتی دەیەوێت ئورێلێ ئامێندا، ناوەڕاستکاری سویسری یانەی ئینتراخت فڕانکفورت بباتە ریزەکانی – تۆک سپۆرت

سەرەڕای هەوڵە زۆرەکانی بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگی بەو ئۆفەرانە نادات کە پێشکەشی خولیان ئالڤارێز دەکرێن – فیچاخێس

یۆرگن کڵۆپ ئارەزووی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات – تێلێگراف

هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و ساندرۆ تۆنالی پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات – سکای سپۆرتس

ریال مەدرید دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلی نەبووە و فلۆرێنتینۆ پێرێز هێشتا ئەو یاریزانەی دەوێت – ئێل چێرینگویتۆ

Back to top button