ئۆلیس خەون بە چامپیۆنزلیگەوە دەبینێت؛ دۆخەکە بۆ بایرن میونشن مەترسدار دەبێت
ئۆلیس دەیەوێت بایرن بەجێبهێڵێت

یاریگا –
داهاتووی مایکڵ ئۆلیس لەگەڵ بایرن میونشن ناڕوونە و دۆخەکە بۆ یانەکە باڤارییەکە دڵخۆشکەر نییە.
کریستیان فاڵک، رۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە، کەسانی نزیکی مایکڵ ئۆلیس دەڵێن یاریزانەکە پێی وایە هەمیشە دەتوانێت بۆندسلیگا بباتەوە، بەڵام بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بایرن میونشن قورسە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، مایکڵ ئۆلیس دەیەوێت لە یانەیەک یاریی بکات بتوانێت کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بکات.
Michael Olise situation getting ‘dangerous’ for Bayern Munich https://t.co/exbMKfddUp
— Christian Falk (@cfbayern) July 1, 2026
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئارەزووی ریال مەدرید بۆ ئۆلیس نهێنی نییە و ئاشکرایە؛ فلۆرێنتینۆ پێرێز لە مانگی ئایاری رابردوو ئاماژەی بەوە کردبوو کە یانەکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانێک تەرخان دەکات کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی ئۆلیس بووە.
هەرچەندە پاریس سانجێرمانیش گرنگی بە یاریزانەکە دەدات، بەڵام ریال مەدرید بە جیددی دەیەوێت بیکاتە بەشێک لە پرۆژە گەورەکەی.
لە بەرامبەردا، یانە ئەڵمانییەکە سوورە لەسەر ئەوەی ئۆلیس بۆ فرۆشتن نییە و بە هیچ نرخێک بیر لەو ئەگەرە ناکەنەوە، چونکە بەشێکی سەرەکییە لە پلانەکانی ڤینسێنت کۆمپانی.
بۆ رێگریکردن لە رۆشتنی، باین میونشن هەوڵ دەدات مووچەی ئۆلیس دوو هێندە بکات و گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2031 درێژ بکاتەوە.