گرنگترین

کلۆیڤێرتی باوک و کوڕ لە بەراورێکی شوومدا دەبنە هاوبەش

Yariga App

یاریگا –

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هۆڵەندا دوای یەکسانبوونی 1-1 لەگەڵ مەغریب لە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە، بە ئەنجامی لێدانە یەکلاکەرەوەکان لەسەردەستی هەڵبژاردە عەرەبیەکە ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 کرد.

هۆڵەندیەکان بە راهێنەرایەتی رۆناڵد کومان خۆیان وەک یەکێک لە رکابەرەکانی نازناوەکە دەزانی کە بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا جامەکە ببەنەوە، بەڵام وەک هەمیشە نەفرەتی لێدانە یەکلاکەرەوەکان لەو خەونە بێبەشی کردن.

پرتەقاڵیەکان لە مێژووی بەشداریکردنیاندا لە مۆندیال تا ئێستا چوار جار بە لێدانی یەکلاکەرەوە کراونەتەدەرەوە، ئەوە جیا لە یۆرۆ.

نەهامەتی ئەوان لە جامی جیهانی 1998 دەستیپێکرد کە لە چوارگؤشەی زێڕین بە بەرازیل دۆڕان. پاشان لە مۆندیالەکانی 2014 و 2018 لەسەردەستی ئەرجەنتین لە قۆناخەکانی پێش کۆتایی و جارەکی کۆتایی.

ئەمڕۆ پێگە وەرزشیەکان وەبیرهێنانەوەیەکی بە ئازاریان بیری هاندەرانی ئاشە هەواییەکان هێنایەوە. بەتایبەت لەدوای ئەوەی کە جەستن کلۆیڤێرت بەرامبەر مەغریب لێدانی سزای لە دەست دا، ئەوەش لە هەمان بەروار و بە هەمان شێوەی کلۆیڤێرتی باوک. کاتێک باوک لە 29ی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2000 لە یارییەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا لێدانێکی سزای فەوتاند کە بەر ستوونی لای چەپ کەوت. دوای 26 ساڵ و لە هەمان بەرواردا کوڕ لێدانە یەکلاکەرەوەکەی گۆڵ نەکرد کاتێک تۆپ بەر ستوونی چەپ کەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button