ئیتاڵیاگرنگترین

بە تۆمەتی لەشفرۆشیی منداڵان؛ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئالیساندرۆ باستۆنی دەکرێت

باستۆنی بەوە تۆمەتبار دەکرێت پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ کچێکی تەمەن 17 ساڵاندا هەبووە

Yariga App

یاریگا –

ئالیساندرۆ باستۆنی، لەلایەن داواکاری گشتیی میلانەوە وەکوو بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە بابەتی لەشفرۆشیی منداڵان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئالیساندرۆ باستۆنی لەلایەن داواکاری گشتیی میلانەوە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کچێکی 17 ساڵان داواکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

باستۆنی، کە ئەمڕۆ ئاگادارنامەی لێکۆڵینەوەکەی پێگەیشت، گوایە پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ کچێکی تەمەن 17 ساڵاندا هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ناوەکەی پەیوەست کراوە بە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کۆمپانیایەکی دابینکردنی یاوەر لە شاری چینیسێلۆ بالسامۆ، کە بەگوێرەی تۆمەتەکان، ئاهەنگ و شەوەئاهەنگی گشتگیرـیان بۆ کڕیارە تایبەتەکان و بەتایبەتی یاریزانانی تۆپی پێ رێکخستووە. باستۆنی یەکەم یاریزانی تۆپی پێیە کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

 بابەتەکەی باستۆنی هێشتا پێویستی بە روونکردنەوە هەیە، چونکە ئەو کچە کە وەک ووشایەتحاڵێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کراوە، رایگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نەبووە.

تێوەگلانی یاریزانانی دیکە وەک شایەتحاڵ

وەک ئەوەی لە نامەکاندا دەردەکەوێت، یەکێک لە کارمەندەکانی ئاژانسی Ma.De، بەرگریکارەکە بە کچە منداڵەکە دەناسێنێت، بەتایبەتی لە نامەیەکی مانگی حوزەیرانی 2020ـدا.

جگە لە ئاگادارنامەی لێکۆڵینەوەکەی باستۆنی، پۆلیسی دارایی ئیتاڵیا بۆ داواکردنی زانیاریی کورت لەسەر سێ یاریزانی دیکە بەڵگەنامەی رەوانە کردووە، کە ئەوان لەژێر لێکۆڵینەوەدا نین بەڵکوو تەنیا وەکوو شایەتحاڵ بانگهێشت کراون؛ دانیێل ماڵدینی، ریکاردۆ کالافیۆری و کێڤن بۆنیفازی.

بابەتی زیاتر

Back to top button