گرنگترینمۆندیال

ئەنجامی کۆتایی؛ نەرویج لە کۆتدڤیواری بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16

کۆتدیڤوار ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی نەرویج و کۆتدیڤوار رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

نەرویج توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

نەرویج لە خولەکی 29 لە رێی ئانتۆنیۆ نوسا گۆڵی یەکەمی کرد، ئاماد دیالۆ لە خولەکی 74 گۆڵی بەرامبەربوونی کرد و دواتر ئێرلینگ هاڵاند لە خولەکی 86 گۆڵی بردنەوەی بۆ ڤایکینگەکانی نەرویج کرد و یارییەکەیان بردەوە.

بەو سەرکەوتنەش، نەرویج بە فەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا کۆتدیڤوار ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button