ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ تۆتنهام ناوەڕاستكارێكی سوپەر دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە گواستنەوەی یەكێک لە داواكراوترین یاریزانەكانی مێركاتۆی هاوینە سەركەوتوو بوو، ماتیۆس فێرناندێش ناوەڕاستكاری پۆرتوگالی یانەی وێستهام دەگوازێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و تۆتنهام كێبڕكێی گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێشی لە یانەكانی دیكە بردەوە.

ماتیۆس فێرناندێش بە بەهای 85 ملیۆن پاوەند لە وێستهامەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە دەكات.

مانچێستەر یونایتدیش هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارە پۆرتوگالییەكەی داوە بەڵام یاریزانەكە تۆتنهامی هەڵبژاردووە.

ماتیۆس فێرناندێش وەرزی رابردوو بەشداری 42 یاریی كرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button