ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنای ئیسپانی رۆیشتنی ئانسو فاتی، یاریزانی لاوی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی ئانسو فاتی بۆ ریزەكانی مۆناكۆی فەڕەنسی راگەیاند.

ئانسو فاتی وەرزی رابردوو بە خواستن لە مۆناكۆ یاریی دەكرد، دوای پێشكەشكردنی وەرزێكی نایاب یانە فەڕەنسییەكە بڕگەی كڕینەوەی چالاككرد.

فاتی تەمەن 23 ساڵان بە بەهای 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مۆناكۆ كرد.

فاتی لە وەرزی رابردوو لەگەڵ مۆناكۆ بەشداری 30 یاریی كرد و توانی 12 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button