ئێستا؛ بارسێلۆنا یەکەم هەنگاو بۆ گواستنەوەی هاری کەین دەنێت
"بارسێلۆنا پارە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە دابین دەکات"

یاریگا –
بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن دەکات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی هاری کەین، کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئێستا بارسێلۆنا بەدوای رێگەیەک بۆ دابینکردنی پارەی گواستنەوەی هاری کەین دەگەڕێت و چۆنیەتی دابینکردنی پارەی گرێبەستەکە تاوتوێ دەکەن.
BREAKING: Barcelona are interested in signing England captain Harry Kane 🚨
The La Liga club are reportedly exploring how to finance a possible deal for the Bayern Munich hitman. pic.twitter.com/s3iTtJyLmz
— Sky Sports News (@SkySportsNews) June 29, 2026
سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، خێزانەکەی هاری کەین لە میونشن زۆر دڵخۆشن و گۆڵکارە ئینگلیزەکە سەرنجی تەواوی لەسەر جامی جیهانی 2026ـە.
گرێبەستەکەی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەڵام پێدەچێت یانەکە و یاریزانەکە لەبارەی دۆخی گرێبەستەکە ئارامبن.
کەین لە هاوینی 2023 تۆتنهامی جێهێشت و بە 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 147 یاریی بۆ یانە ئەڵمانییەکە کردووە، 146 گۆڵی کردووە و 33 گۆڵی دروستکردووە.
هاری کەین لەم وەرزە بە درێسی یانە و هەڵبژاردە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 70 گۆڵی کردووە.



