گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

لە ناوچەی سزا نزیکترم؛ بێڵینگهام دوای یارییەکەی ئینگلتەرا ئاماژەیەک بۆ مۆرینیۆ دەنێرێت

سێیەم یارییە خەڵاتی باشترین دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

جوود بێڵینگهام لە یاریگای مێتلایف دوای دیاریکردنی وەکوو باشترین یاریزانی یارییەکە بۆ میدیاکان دوا و پەیامێکی نارد.

جوود بێڵینگهام جارێکی دیکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا، کە ئەمە بووە سێیەمینجار لەسەریەک لەم مۆندیالەدا. ئەستێرەکەی ئینگلتەرا لە کاتی سەرکەوتنەکەیان لە بەرامبەر پەنەمادا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و ئەمجارەیان بە تەواوی شایەنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. ئەو لە گونجاوترین ساتی وەرزەکەدا لە لووتکەی ئاستیدایە، لە کاتێکدا ئینگلتەرا بۆ بەدەستهێنانی دووەمین نازناوی مۆندیالی خۆی، پشتی پێ دەبەستێت.

کاتێک دوای یارییەکە بۆ میدیاکان بە زمانی ئیسپانییەکی رەوان قسەی دەکرد، جوود گوتی:

نازانم. نازانم ئایا ئەمە باشترین بێلینگهامی وەرزەکەیە یان نا. هیوادارم بۆ ماوەی تەواوکاری پاڵەوانییەتییەکە، باشترین وەشانی من ببینن.

کاتێک پرسیارێکی دیکەی بە زمانی ئیسپانی لێکرا، بێڵینگهام بە زەردەخەنەیەکەوە گاڵتەی کرد و گوتی: “بەڵێ، بەڵام تکایە هێواش قسە بکە”، پێش ئەوەی جارێکی دیکە باسی ئەوە بکات بۆچی ئەو هێندە جیاواز دەردەکەوێت بەراورد بەو وەشانە ناجێگیرەی کە لە ریال مەدرید دەبینرا. جوود ئاماژەی بە یەک هۆکاری سەرەکی کرد: ئەو لە ناوچەی سزا نزیکتر یاریی دەکات و بۆیە لە ناوچەی ئاسوودەیی خۆیدایە.

بێڵینگهام لە کۆتایی چاوپێکەوتنە کورتەکەیدا بە زمانی ئیسپانی گوتی:

پێم وایە ئەمە پەیوەندی بە متمانەبەخۆبوونەوە نییە. لە ریال مەدرید بە شێوازێکی جیاواز یارییم دەکرد، کەمێک لە دواترەوە. لەگەڵ ئینگلتەرا من ژمارە 10ـم یان تەنانەت ژمارە 8ـێکی پێشکەوتووترم. کێشەم نییە لە کوێی یاریگاکەدا یاریی دەکەم یان لە چ پێگەیەکدام. من هەمیشە دەمەوێت بۆ تیمەکەم بە باشی یاری بکەم.

جوود بێڵینگهام & هاری کەین

سەبارەت بە یارییەکە، ئەو زانیاریی زیاتری دا و گوتی:

لە گێمی دووەمدا لەو شتانەی کە دەمانکرد هێمنتر و کاریگەرتر بووین. بێگومان، لە شێوازی یارییکردنی مندا، ئەمە بەرپرسیارییەتی منە کە تیمەکە بەرەو ئاستێکی دیکە ببەم. پێم وایە هەمووان تەواوی ئەو توانایەی هەیانبوو بەخشیان.

سەبارەت بە هاری کەین، بێلینگهام گوتی:

من لەماوەی 4 یان 5 ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵ هاری بنیاد ناوە، بە تایبەتی دوای قەتەر. ئێمە زۆر بە باشی پێکەوە یاریی دەکەین و شانازییەکی گەورەیە پێکەوە یاریی بکەین. ئەو گەورەترین یاریزانی مێژووی ئینگلتەرایە. ئەو کەسەیە کە زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە گۆڵ بۆ ئینگلتەرا دەکات. یاریکردن لەگەڵیدا زۆر ئاسانە چونکە ئەو سەرسوڕهێنەرە. ئێمە هەرگیز گومان لەو ناکەین. لە هەر شوێنێک بەشداربێت، جیاوازی دروست دەکات، رێک وەکوو ئەوەی ئەمڕۆ کردی.

بابەتی زیاتر

Back to top button