گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ جەزائیر لەگەڵ نەمسا یەکسان بوو و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
جەزائیر وەکوو باشترین سێیەم سەرکەوت

یاریگا –
جەزائیر لەگەڵ نەمسا یەکسان بوو و بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت.
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی جەزائیر و نەمسا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی دەیەم هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و نەمسا لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون و بە ئەنجامی 3-3 کۆتاییهات.
بەو ئەنجامەش جەزائیر بە سێیەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و نەمساش بە پلەی دووەم سەرکەوت.
جەزائیر و نەمسا هاوشانی ئەرجەنتین و ئوردن دەکەونە کۆمەڵەی J.
جەزائیر بە چوار خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و نەمسا بە چوار خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.



