گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین لە ئوردنی بردەوە و بە پێشەنگ سەرکەوت

ئوردن ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەرجەنتین لە ئوردنی بردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت.

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئوردن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی دەیەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئوردن لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە یسەرکەوتنی تانگۆ بە ئەنجامی 3-1 کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش ئەرجەنتین بە یەکەمی کۆمەڵەکەی و بەفەرمی بۆ قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026 سەرکەوت و ئوردن ماڵئاوایی کرد.

ئەرجەنتین و ئوردن هاوشانی نەمسا و جەزائیر دەکەونە کۆمەڵەی J.

ئەرجەنتین بە نۆ خاڵ پێسەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و ئوردن خاوەنی هیچ خاڵێک نییە و لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button