گرنگترینمۆندیالی 2026

ئارچیڤۆ ڤار: گۆڵە رەتکراوەکەی کۆڵۆمبیا بەرامبەر پۆرتوگال دروست بوو

"ڤار وێنەیەکی هەڵەی هەڵبژاردووە"

Yariga App

یاریگا –

ئارچیڤۆ ڤار پێداچوونەوەی بە گۆڵە رەتکراوەکەی کۆڵۆمبیا بەرامبەر پۆرتوگال دەکات و پێی وایە گۆڵەکە یاساییە و بە هیچ شێوەیەک ئۆفساید نییە.

پێگەی ئارچیڤۆ ڤار جارێکی دیکە رەخنەی توندی ئاراستەی تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیوە ئۆتۆماتیکی [SAOT] کردووە، بەتایبەت لەسەر ئەو وێنانەی کە لەلایەن تیمی ڤار بۆ پێداچوونەوەی دۆخی ئۆفساید هەڵدەبژێردرێن.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئارچیڤۆ ڤار، ئەو وێنەیەی کە سیستەمەکە هەڵبژاردوویەتی بۆ بڕیاردان، تۆپەکە پێساندەدات دوای ئەوەی بەتەواوی قاچی یاریزانەکەی جێهێشتووە، نەک لەو ساتە وردەی کە یاریزانەکە بە تۆپەکەی دەگات.

 پێگەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو وێنەیەی هەڵبژێردراوە بۆ شیکارکردنی ئۆفسایدی نیوە ئۆتۆماتیکی گونجاو و دروست نییە.

ئارچیڤۆ ڤار ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم تەکنەلۆژیایە دیسانەوە بە بەکارهێنانی وێنەی هەڵە، بڕیارەکان دەخاتە ژێر گومانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button