گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی بەلجیكا V ئێران؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئێران رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و ئێران لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بەلجیكا لە یەكەم یاریی رووبەڕووی میسڕ بوویەوە ویارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەكسان بوون كۆتاییهات.

ئێران لە یەكەم یاریی رووبەڕووی نیوزیلاند بوویەوە و یارییەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

هەردوو هەڵبژاردە بە كۆكردنەوەی خاڵێک لە ریزبەندی دووەم و سێیەمی كۆمەڵەی حەفتەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی حەفتەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بەلجیكا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە.

ئێران بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی بەلجیكا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا

كۆرتوا

مونێیر، ئینگۆی، میچێل، كاستانیا

ئۆنانا، تێلیمانس

ترۆسارد، دی برۆین، دۆكو

دی كیتلارێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێران

بەیرانڤەند

یوسفی، خەلیلزادە، نیعمەتی، محەمەدی

عیزەتوڵایی، قۆدۆس، موحیبی

قائیدی، تارمی، حوسێنزادە

بابەتی زیاتر

Back to top button