گورزێکی گەورە بەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەکەوێت
بۆ یارییەکەی سوید ئەستێرەیەکەی لەدەستدا

یاریگا –
فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یارییەکەی بەرامبەر سوید بێبەش دەبێت.
رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سوید ئاشکرایکرد، فرێنکی دی یۆنگ لە بەشی خوارەوەی سکی هەست بە ئازار دەکات، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر سوید ناکات.
پێکانی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە سەخت نییە، بەڵام کومان نایەوێت مەترسی لەسەر دروست بکات و بڕیاریداوە لەو یارییە پشووی پێبدات تاوەکوو بۆ یارییەکانی داهاتوو بەباشی ئامادەبێت.
𝗢𝗲𝗶! Het is allesbehalve zeker dat Frenkie de Jong tegen Zweden zal spelen 🤕 pic.twitter.com/c5q9F8qjKA
— ESPN NL (@ESPNnl) June 20, 2026
دی یۆنگ دووەم ئەستێرەی گەورەی بارسێلۆنایە لەم مۆندیالە تووشی پێکان دەبێت، دوای ئەوەی رافینیا لە یارییەکەی بەڕازیل و هایتی تووشی پێکانی ماسوولکە بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.
ئەمڕۆ شەممە 20ـی حوزەیرانی 2026 هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید دەبێتەوە.
هۆڵەندا لە یاریی یەکەم 2-2 لەگەڵ ژاپۆن یەکسانبوو، سویدیش 5-1 لە هەڵبژاردەی توونسی بردەوە.



