گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ تورکیا بەرامبەر پاراگوای تووشی شکست بوو و ماڵئاوایی کرد
تورکیا وەکوو دووەم هەڵبژاردە ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی تورکیا و پاراگوای رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی پاراگوای کۆتاییهات.
لە یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و پاراگوای لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە سەرکەوتنی پاراگوای کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش تورکیا بەفەرمی ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 کرد.
تورکیا و پاراگوای هاوشانی ئەمریکا و ئوسترالیا دەکەونە کۆمەڵەی D.
تورکیا لە کۆمەڵەکەی هیچ خاڵێکی بەدەستنەهێناوە وپاراگوای خاوەنی تەنیا سێ خاڵە.
لە یاریی داهاتوو تورکیا بەرامبەر ئەمریکا یاریی دەکات، پاراگوای رووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە.



