زەورا دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

یاریگا-
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نێو یانەی زەورا هەوالێک رەدەکاتەوە لە ریگەی تۆری وەرزشی یاریگا.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نزیکبوونی پیشەگەری ئۆرگوایی مایکوێل لە یانەی نەورۆز سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو یانەی زەورا تایبەت بە تۆری وەرزشی یاریگا ئەم هەواڵی رەتکردووە و گوتی: یانەی زەورا شاندێکی فەرمی ناردە شاری هەولێر دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز شاندەکە لەگەڵ پیشەگەری ئۆرگوایی مایکوێل گفتوگۆی فەرمی ئەنجام دا و لە هەمان رۆژدا گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یاریزانەکە واژووکرد.
هەمان سەرچاوە زیاتر گوتی: یانەی زەورا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری ئۆزباکستانی یانەی هەولێر مارلین چۆبانۆف واژووکردووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
مایکوێل گابریال کابرێرا لە گواستنەوەی زەستانە پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و 18 یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا و توانی شەش گۆڵ تۆماربکات و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات.
مارلین چۆبانۆف لە گواستنەوەی زەستانە پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و 25 یاری ئەنجامداوە و توانی چوار گۆڵ تۆماربکات و لە هێڵی بەرگری یاری دەکات.